پارتی دەربارەی پۆستی سەرۆکی حکومەت بڕیاردەدات

هەواڵ / کوردستان :: 06/11/2018‌ :: 4395‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
وابڕیاره‌ شه‌ممه‌ى داهاتوو 10ی تشرینی دووەمی 2018 ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ باره‌ى پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ و دیاریكردنی كاندید بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه‌.


به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌ وابڕیاره‌ دواى ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ڕۆژى شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌باره‌ى پرسى كاندیدى پارتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت و پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ و سه‌ردانى لایه‌نه‌كان كۆببێته‌وه‌.

كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند: به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى پارتى كۆده‌بێته‌وه‌ و دواتر ده‌ستده‌كه‌ن به‌سه‌ردانیكردنى لایه‌نه‌كان و گفتووگۆكردن له‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌تى داهاتوو.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: تاوه‌كو ئێستا كاندیدى پارتى به‌ڕەسمى دیارینه‌كراوه‌ و پارتیش سه‌ردانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كات وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure