ناوی کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 05/11/2018‌ :: 347‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بزوتنەوەی گۆڕان، بەرزان شێخ محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن كاندید دەکات.


مەهدی مەحمود، سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە ناوی (بەرزان شێخ محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن كراوە بۆ ئەوەی ببێتە كاندید بۆ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و بڕیارە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەن وەكو جێگری سەرۆك بەدەنگدان هەڵبژێردرێت.

هەفتەی رابردوو ئەنوەر تاهیر، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەپشكی گۆڕان دوای دوو ساڵ دەستبەكاربوون لەو پۆستە، دەستی لەكاركێشایەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure