نامەی خۆکوشتنەکەی بە 230 هەزار یۆرۆ فرۆشرا

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 389‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نامەی خۆکوشتنەکەی شارل بودلێری فرەنسی کە لە سەردەمی لاویدا نوسیویەتی، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە بڕی 230 هەزار یۆرۆ فرۆشرا.


مێژووی نامەکە بۆ ساڵی 1845 دەگەڕێتەوە و شارل بۆ "جین دۆفال"ی خۆشەویتی ناردووە و تیایدا لە بڕیاری خۆکوشتنەکەی ئاگاداری کردۆتەوە. سەرەڕای ئەوەی لە زیادکردنەکەدا نرخی 60 بۆ 80 هەزار یۆرۆی بۆ دانرابوو، بەڵام بە 230 هەزار یۆرۆ فرۆشرا.

لە بەشێکی نامەکەدا شارل دەڵێت: "کاتێک ئەم نامەیەت بەدەست دەگا خاتو جین لۆمێر (ناوە ئەسڵییەکەی بووە) من مردووم، خۆم دەکوژم چونکە چیتر ناتوانم بژیم، بەرگەی ماندوو بوونم بۆ خەوتن و زوو لەخەو هەستان ناگرم". هەر لە نامەکەدا شارل بۆدلێر دەشڵێت: "تەواوی سەروەتەکەی بۆ خۆشەویستەکەی جێدەهێڵێت".

شارل بۆدلێر بە دیوانی Fleurs du mal (گوڵە شەیتانییەکان) مشتومڕێکی زۆری لەو سەردەمەدا درووستکرد، نامەی خۆکوشتنەکەشی لە تەمەنی 24 ساڵیدا نوسیوە، بەڵام ئەو خەنجەرەی لە خۆیدا نەیکوشت و دواتر لە تەمەنی 46 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.


 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure