ئابڵوقه‌كانی ئه‌مریكا و گۆڕانکاری لە نەخشەی هێزی نێودەوڵەتیدا

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 05/11/2018‌ :: 404‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/11/2018 توندترین ئابڵوقه‌ی ئابووری بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستی پێکرد كه‌ ئامانجی وه‌ستاندنی فرۆشی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ و دواجار مایه‌پوچكردنی ئێران و له‌كارخستنی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی به‌جۆرێك، كه‌ هاووڵاتییه‌كان ناڕه‌زایی به‌ربڵاو ئه‌نجام بده‌ن.

جۆن بۆڵتنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئامانجیان له‌م كاره‌ هێنانه‌سه‌ركاری حكومه‌تێكه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ دواتر رایگه‌یاند كه‌ ئامانجی گۆڕینی رژێمی ئێرانیان نییه‌.

هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران ته‌نیا له‌ رێگه‌ی ئابوورییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ گفتوگۆكانی (مه‌نامه‌)دا كه‌ جه‌یمس ماتیسی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا هێرشی كرده‌ سه‌ر ئێران، هه‌فته‌ی رابردوو باس له‌ دامه‌زراندنی جۆرێك له‌ (ناتۆی عه‌ره‌بی) كرا بۆ یه‌كخستنی ده‌وڵه‌ته‌ سوننه‌كانی ناوچه‌كه‌ و ئیسرائیل و به‌ پشتیوانیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و فڕه‌نسا و ئه‌مریكا. 

ئه‌م ستراتیژه‌ ئابووری - سه‌ربازییه‌ شكست ده‌هێنێت و شه‌رمه‌زاربوونی ئه‌مریكای لێده‌كه‌وێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ مه‌ودای مامناوه‌ند دا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كاریگه‌رییان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ئێران متمانه‌به‌خۆبوون و ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزتر ده‌بێت، خراپترین سیناریۆش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ستراتیژه‌ جه‌نگێكی وێرانكه‌ری لێبكه‌وێته‌وه‌.

هۆكارێكی گرنگی ئه‌م شكسته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ئابڵوقه‌ی سه‌ر ئێران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوو گه‌وره‌ كڕیارانی نه‌وتی ئێران كه‌ چین و هیندستانن به‌بێ گوێدانه‌ ئابڵوقه‌كه‌ له‌ كڕین به‌رده‌وام ده‌بن و له‌وانه‌یه‌ روسیاش بچێته‌ پاڵیان.

له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و بڕیتانیا نیازی خۆیان نیشانداوه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێراندا و ئێستا بۆ رێگه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن كه‌ بتوانن به‌بێ به‌كارهێنانی دۆلاری ئه‌مریكی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێراندا ئه‌نجام بده‌ن. هه‌رچی وڵاتی چینه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێرانه‌ ئه‌گه‌رچی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای حكومه‌ته‌كه‌ی كڕینی نه‌وتی ئێرانی راگرتووه‌، به‌ڵام به‌نیازه‌ به‌رده‌وامی به‌ كڕینی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ بدات، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین، تره‌مپ ناچار ده‌بێت سزای زیاتر له‌سه‌ر چین دابنێت به‌ڵام پێناچێت ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدابێت جه‌نگێكی ئابووریی دیكه‌ش به‌رپا بكات. هه‌مان شت بۆ هیندستانیش راسته‌. 

ئیداره‌ی تره‌مپ پێیوایه‌ كه‌ ده‌توانێت هه‌موو جیهان له‌ ئابڵوقه‌دانی ئێراندا به‌كاربهێنێت، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و دواجار ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ شكست بهێنێت به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵاتی جیهانیی ئه‌مریكا وه‌كو زلهێزێكی نێوده‌وڵه‌تی شكست ده‌هێنێت. 

له‌ رابردوودا سه‌رۆكه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا توانیبوویان دۆلار وه‌ك چه‌كێكی نێوده‌وڵه‌تی دژی دوژمنه‌كانیان به‌كاربهێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه‌ دژی ئێران ئامانجی خۆی نه‌پێكێت، ئه‌وا ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یبه‌تى نامێنێت. ئه‌و كاته‌ش ئابووریی ركابه‌ر ده‌بینین، كه‌ به‌رامبه‌ر ئابووریی ئه‌مریكا و سه‌ربه‌خۆ له‌و ده‌رده‌كه‌ون. یه‌كێك له‌و ئابوورییانه‌ له‌ شه‌نگهای ده‌بێت، دووه‌میان له‌ یورۆزۆن، سێیه‌م له‌ ئه‌مریكا و ئه‌مریكای لاتین و كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ی كه‌ پشتبه‌ستوو به‌ ئه‌مریكان له‌وانه‌ش بریتانیا.

له‌م جیهانه‌ نوێیه‌دا به‌هیچ جۆرێك ئه‌مریكا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌قامگیری نابینرێت به‌تایبه‌تی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی داگیركردنی عێراقه‌وه‌ پاشاگه‌ردانی دروستكرد و پشتیشی كرده‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێراندا.

هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكاش له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا كه‌ گرنگترینیان سعودیه‌یه‌ ساڵانێكی زۆره‌ بزووتنه‌وه‌ جیهادییه‌كان به‌ جیهاندا بڵاوده‌كاته‌وه‌ و دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقجیش له‌ ئێستادا له‌به‌رچاوه‌. هاوپه‌یمانانی كه‌نداویش كه‌ ئه‌مریكا و بریتانیا پشتیوانی لێده‌كه‌ن نه‌هامه‌تیی زۆریان بۆ یه‌مه‌ن دروستكردووه‌. 

ئێرانیش كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی زۆری هه‌یه‌، هه‌ر له‌ كوشتنی نه‌یاره‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌ركوتكاریی هاووڵاتییه‌كانی ناوخۆی. به‌ڵام له‌ ناوچه‌یه‌كدا كه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پاشاگه‌ردانیی زۆری به‌خۆوه‌ بینیوه‌، ده‌وڵه‌تێكی سێ هه‌زار ساڵه‌ زیاتر ده‌توانێت ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌قامگیری و ئه‌مریكاكه‌ی تره‌مپیش كه‌ زیاتر له‌ جاران بێمتمانه‌ و ته‌ریكه‌ هێزێكی تێكده‌ره‌. 

ره‌نگه‌ گۆڕانی هێز و پاشهاتی قووڵی ئه‌م گۆڕانه‌ ببینین. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م گۆڕانه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی به‌ جیهاندا بڵاوده‌بنه‌وه‌.

Dwarozh

5:00 PM (20 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
ئابڵوقه‌كانی ئه‌مریكا ده‌شێت گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌ نه‌خشه‌ی هێزی نێوده‌وڵه‌تیدا دروست بكات
 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/11/2018 توندترین ئابڵوقه‌ی ئابووری بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست پێده‌كات كه‌ ئامانجی وه‌ستاندنی فرۆشی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ و دواجار مایه‌پوچكردنی ئێران و له‌كارخستنی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی به‌جۆرێك كه‌ هاووڵاتییه‌كان ناڕه‌زایی به‌ربڵاو ئه‌نجام بده‌ن. جۆن بۆڵتنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئامانجیان له‌م كاره‌ هێنانه‌سه‌ركاری حكومه‌تێكه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ دواتر رایگه‌یاند كه‌ ئامانجی گۆڕینی رژێمی ئێرانیان نییه‌.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران ته‌نیا له‌ رێگه‌ی ئابوورییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ گفتوگۆكانی مه‌نامه‌دا كه‌ جه‌یمس ماتیسی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا هێرشی كرده‌ سه‌ر ئێران، هه‌فته‌ی رابردوو باس له‌ دامه‌زراندنی جۆرێك له‌ (ناتۆی عه‌ره‌بی) كرا بۆ یه‌كخستنی ده‌وڵه‌ته‌ سوننه‌كانی ناوچه‌كه‌ و ئیسرائیل و به‌ پشتیوانیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا. 
ئه‌م ستراتیجه‌ ئابووری-سه‌ربازییه‌ شكست ده‌هێنێت و شه‌رمه‌زاربوونی ئه‌مریكای لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ مه‌ودای مامناوه‌ند دا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كاریگه‌رییان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌كاتێكدا ئێران متمانه‌به‌خۆبوون و ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزتر ده‌بێت. خراپترین سیناریۆش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ستراتیجه‌ جه‌نگێكی وێرانكه‌ری لێ بكه‌وێته‌وه‌. 
هۆكارێكی گرنگی ئه‌م شكسته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ئابڵوقه‌ی سه‌ر ئێران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوو گه‌وره‌ كڕیارانی نه‌وتی ئێران كه‌ چین و هیندستانن به‌بێ گوێدانه‌ ئابڵوقه‌كه‌ له‌ كڕین به‌رده‌وام ده‌بن و له‌وانه‌یه‌ روسیاش بچێته‌ پاڵیان.
له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و بریتانیا نیازی خۆیان نیشانداوه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێراندا و ئێستا بۆ رێگه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن كه‌ بتوانن به‌بێ به‌كارهێنانی دۆلاری ئه‌مریكی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێراندا ئه‌نجام بده‌ن. هه‌رچی وڵاتی چینه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێرانه‌ ئه‌گه‌رچی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای حكومه‌ته‌كه‌ی كڕینی نه‌وتی ئێرانی راگرتووه‌ به‌ڵام به‌نیازه‌ به‌رده‌وامی به‌ كڕینی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ بدات. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین تره‌مپ ناچار ده‌بێت سزای زیاتر له‌سه‌ر چین دابنێت به‌ڵام پێناچێت ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدابێت جه‌نگێكی ئابووریی دیكه‌ش به‌رپا بكات. هه‌مان شت بۆ هیندستانیش راسته‌. 
ئیداره‌ی تره‌مپ پێی وایه‌ كه‌ ده‌توانێت هه‌موو جیهان له‌ ئابڵوقه‌دانی ئێراندا به‌كاربهێنێت به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و دواجار ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ شكست بهێنێت به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵاتی جیهانیی ئه‌مریكا وه‌كو زلهێزێكی نێوده‌وڵه‌تی شكست ده‌هێنێت. 
له‌ رابردوودا سه‌رۆكه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا توانیبوویان دۆلار وه‌كو چه‌كێكی نێوده‌وڵه‌تی دژی دوژمنه‌كانیان به‌كاربهێنن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه‌ دژی ئێران ئامانجی خۆی نه‌پێكێت ئه‌وا ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا سامی نامێنێت. ئه‌و كاته‌ش ئابووریی ركابه‌ر ده‌بینین كه‌ به‌رامبه‌ر ئابووریی ئه‌مریكا و سه‌ربه‌خۆ له‌و ده‌رده‌كه‌ون. یه‌كێك له‌و ئابوورییانه‌ له‌ شه‌نگهای ده‌بێت، دووه‌میان له‌ یورۆزۆن، سێیه‌م له‌ ئه‌مریكا و ئه‌مریكای لاتین و كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ی كه‌ پشتبه‌ستوو به‌ ئه‌مریكان له‌وانه‌ش بریتانیا.
له‌م جیهانه‌ نوێیه‌دا به‌هیچ جۆرێك ئه‌مریكا وه‌كو سه‌رچاوه‌ی سه‌قامگیری نابینرێت به‌تایبه‌تی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی داگیركردنی عێراقه‌وه‌ پاشاگه‌ردانی دروستكرد و پشتیشی كرده‌ رێكه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێراندا. 
هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكاش له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا كه‌ گرنگترینیان سعودیه‌یه‌ ساڵانێكی زۆره‌ بزووتنه‌وه‌ جیهادییه‌كان به‌ جیهاندا بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقجیش له‌ ئێستادا له‌به‌رچاوه‌. هاوپه‌یمانانی كه‌نداویش كه‌ ئه‌مریكا و بریتانیا پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن نه‌هامه‌تیی زۆریان بۆ یه‌كه‌ن دروست كردووه‌. 
ئێرانیش كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی زۆری هه‌یه‌، هه‌ر له‌ كوشتنی نه‌یاره‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌ركوتكاریی هاووڵاتییه‌كانی ناوخۆی. به‌ڵام له‌ ناوچه‌یه‌كدا كه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پاشاگه‌ردانیی زۆری به‌خۆوه‌ بینیوه‌، ده‌وڵه‌تێكی سێ هه‌زار ساڵه‌ زیاتر ده‌توانێت ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌قامگیری و ئه‌مریكاكه‌ی تره‌مپیش كه‌ زیاتر له‌ جاران بێمتمانه‌ و ته‌ریكه‌ هێزێكی تێكده‌ره‌. 
ره‌نگه‌ گۆڕانی هێز و پاشهاتی قووڵی ئه‌م گۆڕانه‌ ببینین. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م گۆڕانه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی به‌ جیهاندا بڵاو ده‌بنه‌وه‌.
 
 
پیته‌ر ئۆبۆرن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure