بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داهاتى نه‌وتى مانگى رابردووى هه‌رێم ئاشكرادەکات

هەواڵ / ئابوری :: 05/11/2018‌ :: 326‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌پێى راپۆرتێكى ئابوورى ژوورى توێژینه‌وه‌ى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ مانگى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێم  رۆژانه‌ 417 هه‌زار و 741 به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ كردووه‌، كه‌ به‌هاكه‌ى 854 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بووە.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5 ى تشرینى دووه‌م، گۆشه‌ى ئابوورى ژوورى توێژینه‌وه‌ى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ راگه‌یاندراوێكدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌: له‌ مانگى رابردوودا هەرێمی كوردستان لەڕێگه‌ی بۆرییەوە 12 ملیۆن و 950 هه‌زار به‌رمیلى به‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى هه‌نارده‌ كردووه‌، كه‌ رۆژانه‌ ده‌كاته‌ 417 هه‌زار و 741 به‌رمیل بووه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ رونكراوه‌ته‌وه‌: نرخی بەرمیلێكی نەوت لە مانگی رابردوودا 76 دۆلار بووە و هەرێمی كوردستان بە 10 دۆلار كەمتر لە جیهان فرۆشتویەتی، بۆیه‌ نرخی بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە 66 دۆلار فرۆشراوە، بەوپێیەش داهاتی مانگی رابردووى هه‌رێم برتیی بووه‌ له‌ 854 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار.
 
دەقی راگەیەنراوەكە:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure