قازانجه‌كانى بانكى كوردستان به‌رێژه‌ى 79% كه‌مده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 05/11/2018‌ :: 376‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرایده‌كات له‌سه‌ر بنه‌ماى ساڵانه‌، له‌ چاره‌كى سێیه‌مى ئه‌مساڵدا قازانجه‌كانى به‌ڕێژه‌ى 78.9% كه‌میكردوه‌.


به‌پێى به‌یان مالى، كه‌ وردبینى نه‌كراوه‌، بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنان (BKUI) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ى تشرینى دووه‌م له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ چاره‌كى سێیه‌مى ئه‌مساڵدا قازانجه‌كانى 3.69 ملیار دینار بووه‌، له‌كاتێكدا له‌ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى 2017 قازانجه‌كانى 14.68 ملیار دینار بووه‌.

ئاشكراشیكردووه‌: له‌ نۆ مانگى ئه‌مساڵدا به‌گشتى قازانجه‌كانى دابه‌زیووه‌ بۆ 13.92 ملیار دینار، له‌كاتێكدا له‌ نۆ مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 قازانجه‌كانى 43.93 ملیار دینار بووه‌.

بانكى كوردسان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: خه‌رجییه‌كان له‌ نۆ مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا زیادیكردوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 16.94 ملیار، له‌كاتێكدا له‌ نۆ مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 خه‌رجییه‌كانى 13.66 ملیار دۆلار بووه‌.

بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ بۆرسه‌ى عێراق تۆماركراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure