"کۆدەنگی نێودەوڵەتی لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک هەیە"

هەواڵ / کوردستانی :: 05/11/2018‌ :: 820‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرایدەکات: لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هۆشداری لەبارەی دۆخی ئەمنی کەرکوک دراوە و گەڕانەوەی پێشمەرگەش بۆ ناوچە دابڕاوەکان بەپێویست دەزانرێت.


مەریوان نادر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ى تشرینى دووه‌مى 2018 بە دواڕۆژی راگه‌یاند: "کۆدەنگی نێودەوڵەتی هەیە" لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان و بەپێویست دەزانرێت بەشدار بێت لەمەلەفی ئەمنی و پاراستنی ناوچەکەدا.

وتیشی: "وڵاتانی بیانی بۆیان روونبوەتەوە بەبێ پێشمەرگە کەرکوک هەمیشە لەبەردەم مەترسی گەورەدا دەبێت و هێزە عێراقییەکان توانای پاراستنی سنورەکە و وەستانەوەیان نییە بەڕووی پیلان و پەلاماری گروپە توندڕوەکاندا".

له‌پاش رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانى ترى كوردستان كشانه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش دۆخى ئاسایشى ئه‌و ناوچانه‌ى خستوه‌ته‌ به‌رده‌م مه‌ترسى جۆراوجۆر.

سەبارەت بە هەوڵەکانی کورد لەو بارەیەوە، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە یەکێتی هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە خستوەتەگەڕ، بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەک لەبارەی رازیبونی حکومەتی عێراقەوە نییە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure