بۆ پێکهێنانی حکومەت یەکەم کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ یەکێتی دەبێت

هەواڵ / کوردستانی :: 05/11/2018‌ :: 217‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت: رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پارتی لیژنەیەک بۆ سەردانیکردنی لایەنەکان دروستدەکات، دەڵێت: "یەکەم لایەن سەردانی یەکێتی دەکەین".


ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەدواڕۆژی راگەیاند: پارتی چاوەڕوانی ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانە کە بڕیارە ئەم سیشەممەیە ئەنجامبدرێت، رۆژی دواتر پارتی كۆبوونەوەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی ئەنجامدەدات و لێژنەی گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکدەهێنێت.

وتیشی: "لێژنەکە سەردانی سەرجەم لایەنەکان دەکات، بۆ میکانیزمی پێكهێنانی حكومەت و یەكەم لایەنیش کە شاندی پارتی سەردانی دەکات یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە".

ئاماژەی بەوەشدا: رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە لیژنەکە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure