دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 04/11/2018‌ :: 2037‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4 ی تشرینى دووه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى بەخۆیەوە بینى و به‌هاى تمه‌ن دابه‌زى و لیرەش جێگیربوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوه‌وه‌ 100 دۆلار به‌ 120.700 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.600 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.600 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.700 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:-
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.400.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.430.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.435.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 542 لیره‌.
- دوێنێ  شـــەمــمە: 100 دۆلار به‌ 542 لیره‌ بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure