له‌ چه‌مچه‌ماڵ پێشانگه‌یه‌کی کتێب كرایه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 168‌ جار بینراوە

تاگ :: کەلتور

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
ئه‌مڕۆ پێشانگایه‌کی کتێب به‌ نزیکه‌ی دوو هه‌زار سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر له‌ کتێبخانه‌ی گشتی چه‌مچه‌ماڵ کرایه‌وه‌ و وا بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌رده‌وام بێت.


کاروان حمه،‌ به‌ڕێوه‌به‌ری کتێبخانه‌ گشتیه‌کانی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 4ی تشرینی دووه‌م به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان به‌هاوکاریی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاکی لاوان پێشانگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کتێبی له‌ کتیبخانه‌ی گشتی چه‌مچه‌ماڵ کردووه‌ته‌وه‌ و تا هه‌فته‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشى: "پێشانگه‌كه‌ جگه‌له‌وه‌ی نزیکه‌ی دوو هه‌زار سه‌رچاوه‌ و ناونیشانی جۆراوجۆری له ‌بواره‌کانی (ئه‌ده‌بی، رۆمان، مێژوویی، ته‌ندروستی، ده‌روونی، فه‌لسه‌فی  و ئایینی) له‌خۆگرتووه‌، ژماره‌یه‌ک کتێبیش بۆ یه‌که‌مجاره‌ نمایش ده‌کرێن و به‌ رێژه‌ى 30% تا 50% داشكاندنیان بۆ كراوه‌". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure