دواڕۆژ، عیماد جەباری
پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرایكرد: هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق لەبارەی چەند پرسێكی كەركوك كۆدەبێتەوە.
دیلان غەفور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی دووەم بە دواڕۆژی وت: "سەبارەت بەكێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكان و پێشێلكارییە ئەمنییەكان لەدژی هاوڵاتیانی كورد لەقەزای داقوق 50 ئیمزامان كۆكردوەتەوەو سەرۆكایەتی پەرلەمانیش رەزامەندی نیشانداوە هەفتەی داهاتوو تاووتوێی ئەو پرسانە بكات".
وتیشی: "هەر لەو دانیشتنەدا سەرجەم پێشێلكارییەكانی راكان سەعید جبوری پارێزگاری كاتی كەركوك بەبەڵگە دەخەینەڕوو ئەگەری زۆرە بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان بكرێت".
پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وێڕای رەزامەندییەكە، بەڵام هێشتا چاوەڕێن لەكارنامەی یەكێك لەدانیشتنەكانی هەفتەی داهاتوو كاتەكەی دیاریبكرێت.