لەسەر نوسینی هەڕەشە ئامێزی سەر دوكانەكان پۆلیسی كەركوك روونكردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 04/11/2018‌ :: 202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
پۆلیسی كەركوك روونكردنەوە دەدات لەبارەی نوسینە هەڕەشە ئامێزەكانی سەر دوكانەكانی نێو بازاڕی رەحیماوا و دەڵێت: "هیچ یەكێك لەدوكاندارەكان سكاڵای تۆمار نەكردووە".


درەنگانی شەوی رابردوو، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لەسەر زۆربەی دوكانەكانی نێو بازاڕی گەڕەكی رەحیماوای شاری كەركوك نوسینی هەڕەشەئامێز بەعەرەبی نوسراوە (داواكراوی خوێنن) كە ئەو وشەیە زۆرجار لەحاڵەتەكانی دوژمندارێتیدا دەنوسرێت.

عەقید نەوزاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی رەحیماوا ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم بەدواڕۆژ ی وت: "بەبڕوای ئێمە ئەو جۆرە كارانە لەلایەن كەسانی نەفس نزمەوە نوسراوەو مەبەست لێی دروستكردنی ئاژاوەگێڕییە".

وتیشی: "هەرگیز كەسانی نامۆ لەدەرەوەی گەڕەكەكە ناتوانن ئەو كارە بكەن، بۆیە بەهەرەِشەیەكی جددی وەریناگرین، تەنانەت هیچ یەكێك لەخاوەن ئەو دوكانانەیش نەهاتوون سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure