ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌رزکرایەوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 04/11/2018‌ :: 398‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات: ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمیان بۆ زیاتر له‌ 400 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ به‌رزكردۆته‌وه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یەنراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كه‌ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی پێشخابوور رۆژانە بۆ زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل نەوت بەرزبووەتەوە، ئەوەش وایكردووە قەرەبووی كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بكات لە كێڵگەی تاوكێ.

ئاشكراشیكردووه: لە مانگی تەمموزی ساڵی 2017دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی تاوكێ رۆژانە 109 هەزار بەمیل بووە، بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ 80 هەزار بەرمیل نەوت.

به‌پێی ڕاگه‌یەنراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات و به‌هۆی دامه‌زراندنی وێستگەیەكی هەناردەكردنی نەوت لە شێخان توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی هەرێم بۆ 900 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەكرێته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure