ئێران داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌عێراق ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 03/11/2018‌ :: 272‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رپرسێكى باڵاى ئێران داواى لە حکومەتى عێراقى کرد: پەلە بکات لە دانەوەى قەرزى كاره‌با کە لەسەرێتى و كۆمپانیاى "توانیر"ی ئێرانیش كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ و دابه‌شكردنى وزه‌، له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆده‌كات بۆ گێرانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌.


ئاژانسى هه‌واڵى ڕادیۆ و تەلەفزیۆنى رەسمى ئێرانى له‌ زارى مەحمود رەزا حەقى فام، جێگرى وەزیرى وزەى ئێرانى  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: "پێویستە لەسەر حکومەتى عێراق بەزووترین کات ئەو قەرزانەى کارەبا كه‌ له‌سه‌ریه‌تى و به‌ دوو ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت بگێڕێته‌وه‌، چونکە ئەو قەرزانە کۆنن و کەڵەکە بوون، له‌ ئێستا ئێران زۆر پێویستى به‌و پاره‌یه‌یه‌" .

هاوكات مه‌قصود ئه‌سعه‌د سامانى، ئه‌میندارى سه‌ندیكاى فرۆكه‌وانى ئێران رایگه‌یاند: قه‌رزى كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى ئێرانییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف به قه‌زرى كاره‌با كه‌ له‌سه‌ر عێراقه‌ پاكتاو ده‌كرێت.

سامانى به‌ ئاژانسى میهرى راگه‌یاندوه‌: وه‌فدێكى ئێران لە بوارى فرۆكه‌وانى ئێستا له‌ عێراقن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ و زیادكردنى گه‌شتى فڕۆكه‌وانى ئێران له‌ 90 گه‌شتى هه‌فتانه‌ بۆ 120 گه‌شت.

 

وەرگێڕانی: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure