پێش سزا نوێیەکانی ئەمریکا بزانە دۆخی ژیان لەئێران چی لێهاتووە؟

هەواڵ / ئابوری :: 03/11/2018‌ :: 1257‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
له‌ كاتێكدا ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ ماوە بۆ ده‌ستپێكردنی قوناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا دژ به‌ ئێران، هه‌موو جۆره‌ جموجۆڵێكی ئابووری و بازرگانی له‌و وڵاته‌دا وه‌ستاوه‌ و هاووڵاتیان به‌ دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێ  چاوه‌ڕێی ده‌ستپیكردنی سزا نوێیەكان ده‌كه‌ن.


به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی رادیۆ فه‌ردای فارسی، هاووڵاتیانی ئێران به‌ پێچه‌وانه‌ی قوناغی یه‌كه‌می سزاكانی ئه‌مریكا دژ به‌ ئێران كه‌ سه‌رقاڵی دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و شمه‌كی پێویست بوون و دۆلاریان ده‌كڕی، له‌م قوناغه‌دا بێده‌نگ و بێ هیچ جووڵه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و رۆژانی دوایین.

له‌ ئێرانی ئه‌م كاته‌دا، هیچ هه‌واڵێك له‌سه‌ر كڕینی دۆلار و هه‌ڵگرتن و عه‌مباركردنى رۆن و برنج نییه‌، به‌ڵام دڵه‌ڕاوكێ هه‌یه‌، هاووڵاتیان به‌ ترسه‌وه‌ چاوه‌رێی داهاتوون و نازانن به‌ وته‌ دڵخۆشكه‌ره‌كانی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان دڵخۆش بن یان له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتن بترسن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure