دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 03/11/2018‌ :: 2598‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی تشرینى دووه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى بەخۆیەوە بینى و به‌هاى تمه‌ن و لیرەش به‌رزبونه‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زی 100 دۆلار به‌ 120.650 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.775 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.775 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.650 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:-
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.430.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.400.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.405.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 542 لیره‌.
- دوێنێ  پێنجشـــەمــمە: 100 دۆلار به‌ 555 لیره‌ بوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure