دوورگه‌یه‌كی ژاپۆن دیار نامێنێت

هەواڵ / جیهان :: 03/11/2018‌ :: 247‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوورگه‌یه‌ك كه‌ له‌ سنووری ئاویی ژاپۆندا بوو، دیار نه‌ما، دوورگه‌كه‌ كه‌ ناوی ئیسانبی هاناكیتا كۆجیمایه‌، یه‌كێكه‌ له‌ دوورگه‌ زۆر بچووكه‌كانی ژاپۆن كه‌ خه‌ڵكی له‌سه‌ر ناژی. 


وڵاته‌كه‌ 158دوورگه‌ی له‌مجۆره‌ی هه‌یه‌ و له‌دوای ساڵی 2014 كاتێك كه‌ ویستی سنووری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌رفراوان بكات، ناوی له‌ دوورگه‌كان نا.

گرنگیی ئه‌م دوورگه‌ دووره‌ده‌ستانه‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی ژاپۆن له‌و كاته‌وه‌ زیادی كردووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ له‌گه‌ڵ چین له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتیی دوورگه‌كانی سینكاكو و دیایو تووشی ناكۆكیی بووه.

ئه‌م دوورگه‌ ونبووه‌ دواجار له‌ساڵی 1987 دا رووپێوی بۆ كراوه‌ و به‌رزییه‌كه‌ی ته‌نیا 1.4 مه‌تر له‌سه‌روو ئاستی ده‌ریاوه‌ بووه‌. 

پسپۆڕان پێیانوایه‌ ئه‌و دوورگه‌یه‌ به‌هۆی داخورانه‌وه‌ به‌ (با) و ئاو سه‌هۆڵه‌وه‌ چووبێته‌ ژێر ئاستی ئاوه‌وه.

ژاپۆن یه‌كه‌م وڵات نییه‌ كه‌ به‌مدواییه‌ دوورگه‌ی له‌ده‌ستدابێت، به‌مدواییه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانیش دوورگه‌ی (ئیست ئایله‌ند)ی له‌ده‌ستدا كه‌ دورگه‌یه‌كی دووره‌ده‌ستی ویلایه‌تی هاوای بوو و به‌هۆی زریانی والاكای مانگی رابردووه‌وه‌ شۆرایه‌وه‌ و دیار نه‌ما.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure