لاوان هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 03/11/2018‌ :: 128‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ
پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مجاره‌ رێژه‌ى به‌شداریى لاوانى ئه‌مریكا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى خولى نیوه‌ى كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌یاندا زۆر بێت و ئه‌م به‌شدارییه‌ زۆره‌یش زیاتر وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت.


هه‌تا ئێستا نه‌ریت وابووه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی نیوه‌ی كۆنگرێس زیاتر خه‌ڵكی سپی پێست و به‌ساڵاچوو به‌شداریی تێدابكه‌ن و رێژه‌ی به‌شداریكردنی ژنانی سه‌ڵت و گه‌نجان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌متربێت له‌چاو هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا.

به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد ترامپ ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌ناو توێژى گه‌نجدا دروستكردووه‌ بۆیه‌ له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی تازه‌كردنه‌وه‌ی نیوه‌ی كۆنگرێس-دا كه‌ بڕیاره‌ شه‌شی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت، ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ری گه‌نج به‌شداریی ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ساڵی 2016 ناڕه‌حه‌تی كردوون و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌گه‌ر به‌شدارییان بكردایه‌ دوورنییه‌ هیلاری كلنتۆن-ی كاندیدی دیموكراتخوازه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستبهێنایه‌.

راپرسییه‌ گشتییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ ئه‌م هرووژمه‌ زۆره‌ی ده‌نگده‌ره‌ گه‌نجه‌كان مه‌سه‌له‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه‌ و خه‌یاڵ نییه‌. له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یمانگای هارڤارت بۆ سیاسه‌ت، هه‌فته‌ی رابردوو له‌ راپرسییه‌كدا بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ 40%ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی پرسیاریان لێكراوه‌ ده‌ڵێن: "به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌شداری ده‌كه‌ین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا" ئه‌م رێژه‌یه‌یش له‌چاو رێژه‌ی به‌شداریكردنی گه‌نج له‌ ساڵانی پێشتردا زۆر زیاتره‌. 

رێژه‌ی پشتیوانیكردن له‌ ترامپ له‌ناو گه‌نجانی خوار ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌وه‌ ته‌نها 26% بووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ترامپ خۆی بۆ خولی داهاتوو كاندیدبكاته‌وه‌ ئه‌وا 60%ی گه‌نجان ده‌نگی ناده‌نێ. مه‌سه‌له‌كانی كۆچ و په‌نابه‌ران و چاودێریی ته‌ندروستی ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه‌ گه‌نجانیان له‌ دۆناڵد ترامپ نائومێد كردووه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure