كۆمپانیای وڵاتێك له‌ ئێران كشایه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 03/11/2018‌ :: 630‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیایه‌كى سه‌ر به‌ حكومه‌تى روسیا كه‌ له‌ كه‌رتى نه‌وتدا كارده‌كات كشانه‌وه‌ى خۆی له‌ ئێران راگه‌یاند به‌هۆى سزا ئابورییه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ بۆ سه‌ر تاران كه‌ بڕیاره‌ 5ى تشرینى دووه‌م بكه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

ئاژانسى ده‌نگوباسی رۆیته‌زر ئاشكرایكرد كه‌ كۆمپانیاى زاروبیجنه‌فتى سه‌ر به‌ حكومه‌تى روسی له‌ دوو پڕۆژه‌ى ئێران كشاوه‌ته‌وه‌ به‌هۆى سزاكانى واشنته‌نەوه‌ له‌سه‌ر تاران.

مانگى  ئازارى رابردوو كۆمپانیاى نیشتیمانى نه‌وتى ئێران گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا روسیه‌دا ئیمزا كرد ئه‌نجامدانى كارى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌ردوو بیره‌ نه‌وتى ئابان و بیده‌ر له‌ خۆرئاواى ئێران. 

 ئه‌و گرێبه‌سته‌ بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكه‌ى حكومه‌تى روسیا ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌و دوو كێڵگه‌ نه‌وتیه‌ى ئێران بگه‌یه‌نێته‌ 48 هه‌زار به‌رمیل. 


 رۆیته‌زر له‌سه‌ر زارى دوو سه‌رچاوه‌ى كۆمپانیاى (زاروبیجنه‌فت)ه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ سزا چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران وای كرد كه‌ كۆتایی به‌ كاركردیان بهێنن له‌و دوو كێڵگه‌یه‌دا چونكه‌ ئه‌و سزایانه‌ زیانى ئابورییان لێده‌دات".

 پێشتریش كۆمپانیاى لۆك ئۆیلى روسی له‌ مانگى ئایارى رابردوودا كشانه‌وه‌ى خۆى له‌ پڕۆژه‌كانى كه‌رتى نه‌وتى ئێران راگه‌یاند به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكاوه‌ له‌سه‌ر ئێران.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure