دوو وەزیر دەستیان لەكاركێشایەوە

هەواڵ / جیهان :: 02/11/2018‌ :: 647‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لەدوای هەفتەیەك لەڕووداوەكەی دەریای مردوو كە تیایدا 12 كەس كە زۆربەیان خوێندكار بوون، گیانیان لەدەستدا، هەریەك لەوەزیرانی پەروەردە و گەشتوگوزار و شوێنەواری ئوردون دەستیان لەكاركێشایەوە.

 

هەفتەی رابردوو بە گەشتێكی زانستی ژمارەیەك خوێندكار چوونە دەریای مردوو، بەهۆی لافا و قوڕ و لیتەوە پاسەكەیان وەرگەڕا و زیاتر لە 56 كەس بوونە قوربانی.

لینا عناب، وەزیری شوێنەواری ئوردونی دوای دەستلەكاركێشانەوەی رایگەیاند:"بەهۆی ئەو دۆخە نائارام و نالەبارەی وڵاتەكەمی گرتۆتەوە، داواكاری دەستلەكاركێشانەوەم خستۆتە بەردەم سەرۆك وەزیران تا بڕیار لەبارەی ئەوەوە بدات كە خۆی بەپەسەندی دەزانێت".

هاوكات عەزمی موحافزەش كە وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای-ە، بەهەمان شێوە داوای دەستلەكاركێشانەوەی كردووە بەهۆی ئەو رووداوەوە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، پەرلەمانی ئوردون داوایان كرد، وەزیری خوێندنی باڵا دەستلەكاربكێشێتەوە، لەبەرئەوەی سەرەڕای خراپیی كەشوهەوا، رێگەی داوە ئەو خوێندكارانە گەشتەكەیان بكەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure