سەرۆكی نوێی برازیل بەبڕیارێك زۆرینەی وڵاتانی عەرەب تووڕە دەكات

هەواڵ / جیهان :: 01/11/2018‌ :: 590‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
پاش ئەوەی پۆڵسۆنارۆی تەمەن 63 ساڵ لەخولی دووەمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی برازیل زۆرینەی دەنگەكانی بۆ خۆی برد، بەبڕیارێك دەیەوێت زۆرینەی وڵاتانی عەرەب لەخۆی تووڕە بكات، ئەویش بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لەئێسرائیل بۆ قودس.

جایر پۆلسونارۆ بەنیازە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لەشاری تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ قودس، بەوەش برازیل دەبێتە سێیەم وڵات لەدوای ئەمریكا و گواتیمالا.

جایر ئەو لێدوانەی بۆ رۆژنامەی "ئیسرائیل هایوم" داوە و راشیگەیاندووە "پێش ئەوەی ببمە سەرۆك ئەوەم لای خۆم كردۆتە بەڵێنێك و ئێستا بۆتە پێشنیازێك و هەنگاوی بۆ دەنێین".

جاییر پاوڵسۆنارۆ ئەفسەرێكی توندڕەوی سوپای وڵاتەكەی بووە و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە پۆستی سەرۆكایەتی برازیل وەربگرێت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure