كێ سوود لەوه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران وەردەگرێت؟

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مریكا، پێیوایه‌ روسیا سوودمه‌ندى گه‌وره‌ ده‌بێت له‌ بڕیارى واشنتن بۆ وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران، به‌وپێیه‌ى پێگه‌ى له‌ روى سیاسى و ناوه‌نده‌كانى بازاڕى نه‌وت له‌رێگه‌ى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ بۆ جێگیركردنى نرخه‌كانى نه‌وت به‌هێز ده‌بێت.


په‌یمانگاى "بیكەر هیوز" له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌یدا ده‌رباره‌ى بازاڕه‌كانى نه‌وت ده‌ڵێت:" سعودیه‌ گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كارى نه‌وته‌ له‌ جیهاندا بۆ سه‌قامگیركردنى نرخه‌كانى نه‌وت  پێویستى به‌ روسیا ده‌بێت".

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌:" لاوازبوونى پێگه‌ى ئێران له‌ بازاڕه‌كانى نه‌وتدا، واته‌ جێهێشتنى هێزه‌ و پێگه‌كه‌ى له‌ بازاڕدا بۆ روسیا له‌ پرۆسه‌ى هاوسه‌نگ كردنى نرخه‌كان".

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: " دۆخه‌كه‌ پێمان ده‌ڵێت عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ پێویستى به‌به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ گه‌وره‌كانى وه‌ك روسیا و ئێران هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى هه‌ر بڕیارێك ده‌رباره‌ى پشكه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و ده‌رچوونى ئێرانیش له‌ بازاڕه‌كاندا، سعودیه‌ ناچارده‌كات هاوپه‌یمانى له‌ روسیا بكات، به‌وه‌ش پێگه‌ى روسیا زیاتر به‌ هێزده‌بێت".

بیكەر جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئۆپێك" چیتر تواناى كۆنتڕۆڵكردنى نرخه‌كانى نه‌وتى نیه‌، دواى ئه‌و زیادبوونه‌ گه‌وره‌یه‌ى نه‌وتى لیته‌یی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها سعودیه‌ له‌ كۆتایی 2016 به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ روسیا توانى نرخه‌كانى نه‌وت به‌رزبكه‌ته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌ه‌كه‌ هیماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، بارودۆخى بازاڕه‌كانى نه‌وت و گۆڕانكارییه‌ ئابوورییه‌ نوێیه‌كان و ده‌ركه‌وته‌كانى، "ئۆپێك"ى ناچار كردوه‌ كه‌ بخزێته‌ ئامێزى روسیاوه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌  ئاماژه‌ى بۆ  لێدوانێكى خالید فالح وەزیری نەوتی سعودعیە كردووه‌، كه‌  ده‌ڵێت: "سه‌لماندمان به‌ كاركردن له‌گه‌ڵ روسیا هاوسه‌نگى بۆ بازاڕه‌كانى نه‌وت بگێڕێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر خستنه‌ڕوو كه‌م بێت یان زۆر بێت".

به‌پێى توێژینه‌وه‌كه‌ى ئێران به‌هۆى ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ زۆره‌ى هه‌یه‌تى، تواناى ئۆپێك بۆ دانوستان و گفتوگۆ به‌هێزده‌كات، ئه‌گه‌ر روبه‌ڕووى سزا ئه‌بێته‌وه‌.

رونیكردوته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ساڵى 2015 دواى ئه‌وه‌ى ئۆپێك وازى له‌ میكانیزى پشك پشكێنه‌ هێنا، تواناى گفتوگۆى كه‌مبوه‌وه‌، ساڵى 2017 كاتێك له‌گه‌ڵ روسیا رێككه‌وتن دووباره‌ پێگه‌یان به‌هێزبوه‌وه‌، بۆیه‌ دووباره‌ كاركردنه‌وه‌ى سیسته‌مى پشكه‌كان  پێگه‌ى جیۆسیاسى روسیا  زۆر گه‌وره‌ و به‌هێزكرد  به‌وه‌ش روسیا ده‌توانێت به‌ "ئۆپێك" بڵێت ئه‌گه‌ر كارم له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن ئه‌وا رێكخراوه‌كه‌تان هه‌ره‌س ده‌هێنێت.

بڕواشی وایه‌ كه‌: "دواى بڕیارى ئۆپێك بۆ به‌خشینى ئێران له‌ سیسته‌مى پشكى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌ ساڵى 2016 دا، تاران تواناى به‌رهه‌مهێنانى  له‌ 2.8 ملیۆنه‌وه‌ بۆ 3.8 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا به‌رزكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ زیادكردنه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى، ئێران له‌ توانایدایه‌ وه‌ك هێزێك له‌ بازاڕه‌كانى نه‌وت  شوێنى روسیا بگرێته‌وه‌، به‌ڵام سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مریكا كه‌ بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئێران وه‌ك یاریكه‌رێك له‌ بازاڕى نه‌وت ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌.


س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure