پێداچوونه‌وه‌ به‌ كارنامه‌ى حكومه‌تى نوێى عیراقدا ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 01/11/2018‌ :: 160‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
سه‌ردێڕى ئه‌مڕۆی هه‌واڵه‌كانی به‌شێك له‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌ كوردییه‌كان.
كوردستانى نوێ:
- پێداچوونه‌وه‌ به‌ كارنامه‌ى حكومه‌تى نوێى عیراقدا ده‌كرێت
  * په‌رله‌مانتاران به‌ مه‌رج ده‌نگیان به‌ كارنامه‌كه‌ داوه‌
- مێركڵ واز له‌ سه‌رۆكایه‌تى پارته‌كه‌ى ده‌هێنێت
- ئه‌ڵمانه‌كان ده‌چنه‌ شه‌ڕى به‌ره‌نگارى داعش 
  * خۆبه‌خشه‌كان به‌ به‌رده‌وامى ده‌چنه‌ به‌ره‌ى دژ به‌ داعش
- ئه‌مریكا داواى راگرتنى جه‌نگى یه‌مه‌ن ده‌كات
- دانیمارك باڵیۆزه‌كه‌ى له‌ تاران كشانده‌وه‌
- سه‌رۆك كۆمار: مه‌سیحییه‌كان رۆڵى گرنگیان هه‌یه‌ له‌ عیراقدا
- قادر عه‌زیز: یه‌كێتى پێى باشه‌ حكومه‌تى بنكه‌ فراوان پێكبهێنرێت
- بافڵ تاڵه‌بانى، له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌شى ئینگلیزیى ئه‌لجه‌زیره‌: شه‌ڕى ناوخۆ مه‌گه‌ر به‌سه‌ر جه‌سته‌ى مندا رووبدات
- هۆكاره‌كانى گرنگیى سعودیه‌ بۆ خۆرئاوا
  * بۆچى ناكرێت ده‌ستبه‌ردارى ریاز بن؟
- رووه‌ شاراوه‌كه‌ى سعودیه‌..نه‌یاران به‌مشێوه‌یه‌ ده‌كوژرێن
- به‌ هاوكارى كۆمپانیاى گازپرۆم..رێژه‌ى سه‌وزایى له‌ (سه‌رقه‌ڵا) ستانداردى جیهانى تێپه‌ڕاند
- سێ ملیار بۆ هاندانى كشتوكاڵ و جووتیاران خه‌رج ده‌كرێ
- یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتى تایبه‌ت به‌ كورته‌باڵاكان
- پوخته‌یه‌ك له‌ مێژووى هونه‌رى كاریكاتێر

خه‌بات:
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى خانه‌قین سه‌ركۆنه‌ ده‌كات
- دانیشتنى كۆتایى خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
- چالاكوانانى به‌سره‌ هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
  * بڕیاره‌ به‌ بیانووى جێبه‌جێنه‌كردنى به‌ڵێنه‌كان ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان ده‌ستپێبكاته‌وه‌
- راكان جبورى واز له‌ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك ده‌هێنێت..به‌پێى یاسا قایمقامى شاره‌كه‌ كاره‌كانى پارێزگار به‌ڕێوه‌ ده‌بات
- پاسپۆرتى عێراق دووه‌م خراپترین پاسپۆرتى جیهانه‌
- به‌ به‌شداریى 50 هه‌زار سه‌رباز گه‌وره‌ترین مانۆڕى سه‌ربازیى ناتۆ له‌ نه‌رویج ده‌ستیپێكرد
- كۆڤان ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى شێروان: كردنه‌وه‌ى مه‌رزى زێتێ له‌ڕووى بازرگانییه‌وه‌ گرنگییه‌كى زۆرى بۆ كوردستان هه‌یه‌
- روسیا به‌ تاقیكردنه‌وه‌ى موشه‌كى وه‌ڵامى ئه‌نجامدانى مانۆڕى ناتۆ ده‌داته‌وه‌
- له‌ 2003 تاكو 2016 عێراق بایى (ترلیۆنێك دۆلار) نه‌وتى فرۆشتووه‌ كه‌چى یه‌ك كێشه‌ى عێراقیشى پێ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌
- له‌سه‌ر سنوورى توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌یان كیلۆگرام ماده‌ى هۆشبه‌ردا گیرا
- به‌نداوى گه‌وره‌ى گۆمه‌سپان قۆناغێكى باشى بڕیوه‌..دواى ته‌واوبوونى زیاتر له‌ 3600 هێكتار زه‌وى به‌راو ده‌كات
- شاره‌دێیه‌ك له‌ گه‌رمیان رێژه‌ى سه‌وزایى ستاندارى جیهانیى تێپه‌ڕاندووه‌
- زانكۆى سۆران ماسته‌رى فه‌خرى به‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كى شه‌هید ده‌به‌خشێت
- هه‌ولێر..هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆ و زێرابه‌كان ئه‌نجام درا
- فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان نه‌مامى به‌سه‌ر قوتابخانه‌كاندا دابه‌شكرد
- نه‌ریتێكى جوان و نوێ بۆ پێشوازیكردن له‌ قوتابیان..به‌ ئاهه‌نگ و شانۆ ده‌رگاى قوتابخانه‌یان كرده‌وه‌

هه‌ولێر:
- پێنج به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ دهۆك گۆڕدران
- به‌رپرسى لقى 23ى پارتى له‌ مه‌خموور: جموجۆڵى داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان زیادیكردووه‌
- هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك رێككه‌وتن
  * هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك كه‌رتى نه‌وتى كوردستان ده‌بووژێنێته‌وه‌
- بهایێ به‌رمیلێ گازا سپى ب چ ره‌نگان بلندنه‌بوویه‌
- رووسیا به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ مێژوو و خه‌باتى گه‌لى كوردستان ده‌ڕوانێت
  * شاندێكى پارتى له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا كۆبوونه‌وه‌
- چین و هیندستان دوو له‌ گه‌وره‌ترین كڕیاره‌كانى نه‌وتى ئێرانن
- له‌ 12 ساڵه‌ى كۆچى دوایى (ئه‌حمه‌د هه‌ردى)دا .. خاوه‌نى تاكه‌ دیوانێكه‌ به‌ ناوى (ڕازى ته‌نیایى) كه‌ له‌ ساڵى 1957 به‌ چاپى گه‌یاندوه‌
- میدیا جیهانییه‌كان: له‌ ئه‌ڵمانیا یاریده‌ده‌رێكى پزیشكى 100 كه‌سى كوشتووه‌
  * لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ته‌رمى 130 نه‌خۆشیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌ بۆ پشكنین

لڤین:
- پارتیى خاترى هه‌موانى گرت! 
- عێراق وڵاتێكى نائارام و گۆڕه‌پانێكى هه‌میشه‌یى جه‌نگ
  *سه‌رۆك كۆماره‌ خوێناوییه‌كان له‌ عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه‌ بۆ سه‌دام حسێن
- دواى زیاتر له‌ ساڵێك له‌ ریفراندۆم په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره‌ به‌چى گه‌یشتوون؟ 
- هاوپه‌یمانیى دواى به‌رهه‌م ساڵح، هه‌ستانه‌وه‌ یان شكست؟ 
  * ئارام قادر و محه‌مه‌د ره‌ئوف سه‌رقاڵى دیزاینكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانین، به‌ تام و بۆى خۆیان
- میراته‌كانى خولى چوارهه‌م بۆ خولى پێنجهه‌م..په‌رله‌مانى پێشوو ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ى گه‌رمى به‌ میرات بۆ په‌رله‌مانى نوێ به‌جێهێشتووه‌
- چاكسازى یان شكست؟ گۆڕان و یه‌كگرتوو له‌ دووڕیاندا
- هه‌ده‌په‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكى چاره‌نوسسازدا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە