دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 01/11/2018‌ :: 3276‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1 ی تشرینى دووه‌م 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌هاى تمه‌نیش به‌رزبوه‌وه‌ و لیره‌ش دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ 100 دۆلار به‌ 120.575 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.550 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.550 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.575 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:-
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.500.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.430.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.420.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 555 لیره‌.
- دوێنێ  چوارشـــەمــمە: 100 دۆلار به‌ 550 لیره‌ بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure