سعودیه‌ شارێكى وه‌رزشى له‌ به‌غدا دروستدەکات

هەواڵ / ئابوری :: 01/11/2018‌ :: 437‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى وه‌زرش و لاوانى عێراق ئاشكرایكرد، عه‌ربستانى سعودیه‌ بڕى ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكردوه‌ بۆ دروستكردنى شارێكى وه‌زرشى له‌ به‌غدا.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تى وه‌زرش و لاوانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1 ى تشرینى دووه‌م رایگه‌یاندوه‌، عه‌ره‌بستان سعودیه‌ به‌بڕى ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار له‌ باشورى به‌غدا شارێكى وه‌رزشى دروست ده‌كات.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و شاره‌ وه‌رزشییه‌ له‌ نزیك عه‌لوه‌ى ره‌شید له‌ باشورى شارى به‌غدا وه‌ك دیارییه‌ك بۆ دروست  ده‌كرێت. 

پێشتر ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ى 14 ساڵى رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ریاز و به‌غدا خراپ بوو، به‌ڵام ئاڕاسته‌كان به‌ره‌و باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌ سیاسى و ئابوورییه‌كانه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌تى له‌ بوارى كاره‌با و وزه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure