ئیندۆنیزیا باڵیۆزى سعودیه‌ بانگهێشت ده‌كات و نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى پێده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / جیهان :: 01/11/2018‌ :: 219‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حكومه‌تى ئیندۆنیزیا، باڵیۆزى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ى بانگهێشت ده‌كات، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ له‌سێداره‌دانى كچه‌ خزمه‌تكارێك له‌ وڵاته‌كه‌ى، كه‌ تۆمه‌تبار بووه‌ به‌ كوشتنى خاوه‌ن كاره‌كه‌ى.


نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرنى ئیندۆنیزیا رایگه‌یاندوه‌، جوكو ویدودو، سه‌رۆكى حكومه‌ت په‌یوه‌ندى به‌ عادل جوبه‌یر، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌وە كردووه‌ و نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى پێگه‌یاندووه‌، به‌رامبه‌ر له‌ سێداره‌دانى ژنه‌ خزمه‌تكارێك به‌ ناوى توتى تورسیلاواتى.

 ویدودو وتویه‌تى "په‌یوه‌ندیمان به‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌وه‌ كردووه‌ و نیگه‌رانى خۆمان پێگه‌یاندووه‌ و بانگهێشتى باڵیۆزى سعودیه‌شمان له‌ وڵاته‌كه‌مان كردووه‌".

هاوكات رێكخراوى ماحرنت كیر (چاودێرى كۆچه‌ران)ى ئیندۆنیزى كه‌ داكۆكى له‌ مافى كرێكاران ده‌كات رایگه‌یاندووه‌ تورسلاواتى به‌رگرى له‌خۆى كردوه‌، كاتێك خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ى ویستویه‌تى ده‌ستدرێژى بكاته‌سه‌ر.

توتى تورسیلاواتى له‌ شارى تائیف كاریكردووه‌، ساڵى 2011 تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ كوشتنى خاوه‌ن كاره‌كه‌ى. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure