داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق چەندە؟

هەواڵ / ئابوری :: 01/11/2018‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكرایكرد، بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وت و ئه‌و داهاته‌ى به‌ده‌ستهاتووه‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مدا، به‌به‌راورد  به‌ مانگى ئه‌یلول زیادیكردووه‌.


عاسم جیهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1 ى تشرینى دووه‌م رایگه‌یاند: به‌پێى ئامارى سه‌ره‌تاى كۆمپانیاى به‌ بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌م (107) ملیۆن و (530) هه‌زار و (8) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى كراوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، داهاتى نه‌وتى هه‌نارده‌كراویش (8) ملیار و (55) ملیۆن و (257) هه‌زار دۆلار بووه‌.

جیهاد رونیشیكردووه‌، كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو له‌ به‌نده‌كارى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق (107) ملیۆن و (530) هه‌زار و (8) به‌رمیل بووه‌، هیچ بڕه‌ نه‌وتێكیش له‌ كێڵگه‌كانى كه‌ركوك هه‌نارده‌ نه‌كراوه‌.

وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، تێكڕاى هه‌نارده‌ى نه‌وتى رۆژانه‌ (3.469) ملیۆن به‌رمیل بووه‌ له‌ رۆژێكدا و به‌رمیلێكیش به‌ (74.912) دۆلار فرۆشراوه‌.
  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure