سلێمانی؛ پێداچونەوە بە شێوازى دەرهێنانى مۆڵەتی پیشەیى و بازرگانى دەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: 01/11/2018‌ :: 211‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لە سلێمانى دەرهێنان و نوێکردنەوەى مۆڵەتى (پیشەیى و بازرگانى) پێداچونەوەى تێدا دەکرێت و کارئاسانى پێویست بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە دەیانوێت مۆڵەت بەدەستبهێنن یاخود نوێی بکەنەوە.


ئاوات محەمەد، قایمقامى سلێمانى بەدواڕۆژی راگەیاند: دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ بەڕێوەبەرى فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و سەندیکاکانى پیشەوەراندا کۆبوینەوە و تیایدا هەنگاوەکانى داهاتووى ئیدارەى سلێمانى بۆ پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەتى پیشەیى تاوتوێکرا.

وتیشی: "پاش هەڵسەنگاندنى تەواو بۆ شێوازى نوێى پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەت لە سلێمانى، ئامادەبوانى کۆبوونەوەکە گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەى کە پێویستە گۆڕانکارى ریشەیى لە پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەتى پیشەییدا بکرێت و بارودۆخى پیشەوەران لە بەرچاو بگیرێت، هەروەها لەکاتى پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەتدا هەموو کارئاسانیەکى پێویست پێشکەش بە کاسبکاران و پیشەوەران و خاوەنکارەکان بکرێت".

دەربارەى جێبەجێکردنى ئەو پێشنیارانەى کە لە کۆبوونەوەکەدا بۆ پێدانى مۆڵەت کراون، ئاوات محەمەد قایمقامى سلێمانى ئەوەی خستەڕوو: لەنزیکترین کاتدا لە رێگەى پارێزگارى سلێمانیەوە هەنگاو بۆ جێبەجێکردنیان دەنرێت و پاش بڕیاردان، ژمارەى ئەو فەرمانگانە کەمدەکرێنەوە کە پێشتر کاسبکاران و پیشەوەران بۆ بەدەستهێنان و نوێکردنەوەى مۆڵەت سەردانیان دەکردن و کۆى پرۆسەکەش لە چەند فەرمانگەیەکى کەمدا کۆدەکرێتەوە و پێویست ناکات پیشەوەر سەردانى زۆرینەى فەرمانگەکان بکات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure