بۆچى ئیندۆنیزیا زۆرترین رووداوى كهوتنهخوارهوهى فڕۆكه‌ى تێدا هه‌یه؟
هەواڵ / جیهان :: 31/10/2018 :: 9338 جار بینراوە
دواڕۆژ
كاره‌ساته‌كانى فڕۆكه له ئیندۆنیزیا به (نه‌فره‌ت) ناوده‌برێت، چونكه هیچ ساڵێك نییه زیاتر له رووداوێكى تێدا روونه‌دات، ئه‌مه‌ش پرسیارى هۆكارى چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى رووداوه‌كانى هێناوه‌ته ئاراوه.
ته‌نها له ماوه‌ى ته‌نیا ده ساڵى رابردوودا زیاتر له 20 فڕۆكه‌ى ئه‌م وڵاته تێك‌شكاون یان تووشى رووداوى جۆراوجۆر بوون كه زۆربه‌یان بهسهرنشینهكانهوه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و ژماره‌ى قوربانیه‌كانیان سه‌دان كه‌سن له هاووڵاتیانى سڤیل و سه‌ربازى وڵاته‌كه.
له ساڵى 2008 دا فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وته خواره‌وه. ساڵى دواتر پێنج رووداوى فڕۆكه و ساڵى 2010 رووداوێك و ساڵى 2011 سێ رووداوى جیاجیا روویانداوه. ساڵى 2012 فڕۆكه‌یه‌ك خۆیدا به شاخێكدا. ساڵى 2013 سێ رووداوى فڕۆكه و ساڵى 2014ش دوو رووداوى تر و ساڵى 2015 سێ رووداو و ساڵى 2016 دوو رووداوى فڕۆكه هه‌بووه.
له‌ساڵى 2017 دا زۆر سه‌یره!! هیچ رووداوێكى فڕۆكه رووینه‌داوه. ئه‌مساڵیش تائێستا ته‌نیا رووداوێك هه‌بووه و ساڵیش دوو مانگى ماوه.
گۆڤارى زه ئه‌تلانتیك-ى ئه‌مریكى راپۆرتێكى ده‌رباره‌ى ئه‌م (نه‌فره‌ت)ى فڕۆكانه‌ى ئیندۆنیزیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "ئیندۆنیزیا چواره‌م گه‌وره‌ترین وڵاتى جیهانه له‌ڕووى ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه و پێكهاته‌یه‌كى ئاوێته‌ى جوگرافى و ئابورى و سیاسیى هه‌یه".
هه‌روه‌ها ئیندۆنیزیا له‌به‌رئه‌وه‌ى كه له دوورگه دوورگه‌ى نزیك له‌یه‌ك و دابڕاو پێكهاتووه، بۆیه هاتوچۆكردن تێیدا به رێگه‌ى وشكایى و ئاوى قورس و زه‌حمه‌ته بۆیه هاتوچۆى ئاسمانیى بووه‌ته ئاسانترین و خێراترین هۆكارى گواستنه‌وه و هاتوچۆكردن له‌نێوان دوورگه‌كان و شاره‌كان و ناوچه‌كانى ئه‌م وڵاته‌دا.
به‌شێكى زۆرى دانیشتوانى ئه‌م وڵاته هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تن، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌یش بۆ هاوكاریكردنیان كرێیهكى كه‌مى بۆ هاتوچۆى ئاسمانى داناوه، ئه‌گه‌رچى به‌شى هه‌ره زۆرى فڕۆكه‌ى هێڵه ناوخۆییه‌كانى كۆنن و ده‌مێكه له كاردان.
هه‌رزانیى كرێى هاتوچۆى ئاسمانیى له خراپى جۆره‌كانى فڕۆكه‌كاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. بۆیه خه‌ڵكه‌كه له‌به‌ر هه‌رزانیى نرخى هاتوچۆیان گوێ بهخراپیى فڕۆكه‌كان ناده‌ن و به‌مه‌ش ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
گۆڤاره‌كه هۆكارێكى تر‌ى كۆنتڕۆڵنهكردنى حاڵه‌ته‌كه‌ى، كه هه‌ندێك ده‌ڵێن له حاڵه‌ت ده‌رچووه و بووه‌ته دیارده، بۆ گه‌نده‌ڵى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه به هه‌موو لایه‌كدا ته‌شه‌نه‌ى كردووه و بواره‌كانى فڕۆكه‌وانیى گرتووه‌ته‌وه. به‌تایبه‌ت كه كه‌رتى فڕۆكه‌وانى به فڕۆكه‌وان و ئه‌ندازیار و ته‌كنیككار و چاودێرانى فڕۆكه و فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه كرێ و مووچه‌یه‌كى زۆر كه‌میان هه‌یه ئه‌مه‌یش كارى كردووه‌ته سه‌ر كوالیتیى كار و خزمه‌ته‌كانیان.
گۆڤارى زه ئه‌تلانتیك، ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه حكومه‌تى جاكارتا رێگه‌نادات به به‌شداریى تیمه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌خواره‌ى فڕۆكه ئیندۆنیزیهكان و ئه‌و رووداوانه‌ى له كایه‌ى فڕۆكه‌وانیى وڵاته‌كه‌دا رووده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و نهێنیه خراپه‌ى ئاشكرانه‌بێت كه له كه‌رتى فڕۆكه و فڕۆكهوانیهكهیدا هه‌یه.
ئاماده‌كردن: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید