كۆبنهاگن ئێران به‌ هه‌وڵى تیرۆركردنى كه‌سایه‌تیه‌كى ئۆپۆزسیۆن له‌ خاكه‌كه‌یدا تۆمه‌تبار ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 02/11/2018‌ :: 213‌ جار بینراوە

دوارۆژ، ئاره‌زوو محه‌مه‌د
حكومه‌تی دانیمارك، ئێران به‌ هه‌وڵدان بۆ كوشتنی كه‌سێك له‌ ناو خاكه‌كه‌یدا تۆمه‌تبار ده‌كات و داواش له‌ باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى كردوه‌ تاران جێبهێڵیت.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتێكى بی بی سی فارسی، ئاندێرس ساموێڵسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك ڕایگه‌یاندوه‌: وێرای بڕیارى كشاندنه‌وه‌ى باڵیۆزه‌كه‌ی له‌ تاران، داواش له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا  ده‌كات گه‌مارۆی نوێ دژ به‌ ئێران بسه‌پێنن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك ده‌ڵێت: له‌و بڕوایه‌دایه‌ حكومه‌تی ئێران له‌ هه‌وڵی داڕشتنی پلانى تیرۆركردنى، حه‌بیب جه‌بر، نوێنه‌رى بزوتنه‌وه‌ى عه‌ره‌بى ئه‌هواز له‌سه‌ر خاكى دانیمارك  داڕشتووه‌.

لای خۆیشییه‌وه‌ به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌و تۆمه‌ته‌ ره‌تده‌كاته‌ و به‌پلان له‌ لایه‌ن دوژمنانی ئێرانه‌وه‌ ناوی ده‌بات، بۆ كاریگه‌ری خستنه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی  به‌هێزى نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌وروپا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure