لەبارەی ئەم خواردنەوە ھاووڵاتیان لەمەترسییەک ئاگادار دەکرێنەوە

هەواڵ / ئابوری :: 31/10/2018‌ :: 1180‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محەمەد
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی له‌ هه‌بوونی جۆره‌ هه‌نگوینێك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نازانرێت له‌ چی دروستكراوه‌ و زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.


ده‌روێش فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بەدواڕۆژی راگه‌یاند: له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كانی ناوبازاڕ جۆره‌ هه‌نگوینێك ده‌فرۆشرێت، كه‌ به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ كراوه‌و نازانرێت له‌ چی دروستكراوه".

ڕاشیگەیاند: ئه‌و پێكهاته‌ی هه‌نگوینی لێدروستبووه‌، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر عه‌مبار بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا بێت یان تێكبچێت، یان له‌كاتی خواردنیدا مەترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست بكات.

ئاماژەی بەوەشدا: به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌و هه‌نگوینه‌ی كە ساغ نەبێت و شه‌كرێكی زۆر له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بێت‌ توانای تێكچونی كه‌مه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌كر ماده‌یه‌كی پاراستنه‌، ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌كان ده‌یفرۆشن، كه‌ڕو ده‌كات و پاش هه‌فته‌یه‌ك كه‌ڕوه‌كه‌ ده‌بێته‌ كرم و زیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، ‌نازانرێت له‌ چ جۆره‌ ماده‌یه‌ك دروستكراوه‌ و له‌كاتی خواردنیدا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر".

ده‌روێش فه‌ره‌ج، داوا له‌ هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردنه‌كانتان دڵنیا بن له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراك و ماددانه‌ی ده‌یكڕن و به‌كاریده‌هێنن، هه‌روه‌ها له ‌هه‌بوونی ئه‌و جۆره‌ هه‌نگوینه‌ له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ی ( 07708677777) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە