نرخى دراوه‌كانى له‌ بازاڕه‌كانى كوردستان

هەواڵ / ئابوری :: 31/10/2018‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشەممە 31ى تشرینی یه‌كه‌می 2018 له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 500 دینار فرۆشرا، له‌كاتێكدا دوێنێ بە 120 هەزار 600 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 500 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 8 هەزار و 100 دینارە. 
100 لیرە بە 22 هەزار دینارە.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 600 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار و 250 دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 8 هەزار و 100 دینارە. 
100 لیرە بە 21 هەزار و 500 دینارە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە