تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر دابەزی

هەواڵ / ئابوری :: 31/10/2018‌ :: 3321‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى قۆناغى دووه‌مى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، به‌هاى دراوى ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلار روو له‌دابه‌زینه‌و پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى دراو له‌ تاران به‌هاى دۆلارێك 15000 تمه‌نى تێپه‌راند.


سایتى "bonbast" كه‌ چاودێر بازاڕه‌كانى دراوى ئێران ده‌كات، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31ى تشرینى یه‌كه‌م بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دۆلارێك به‌ 15200 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنى له‌كاتى داخشتنى بازاڕدا دۆلارێك 14800 تمه‌ن بوو.

 ئه‌م دابه‌زینه‌ى به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ كاتێكدایە كه‌ ماوه‌یه‌کە به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى قوناغى دووه‌مى سزاكانى سه‌ر ئێران پێشبینى ده‌كرێت به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر دابه‌زێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure