توێژینه‌وه‌یه‌ك؛ تا ساڵى 2040 تێكڕاى ته‌مه‌ن له‌ عێراق زیاد ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 31/10/2018‌ :: 193‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ده‌باره‌ى پێشبینیه‌كانى تێكراى ته‌مه‌ن و هۆكاره‌كانى مردن تا ساڵى 2040 ئه‌نجامدراوه‌، له‌ زۆربه‌ى وڵاتان تێكڕاى ته‌مه‌نى مرۆڤ زیاد ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ گه‌لان تێكڕاى ته‌مه‌نیان دابه‌زێت.


توێژینه‌وه‌كه‌، په‌یمانگاى پێوانه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌مه‌ن له‌ زانكۆى سیاتل له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، ده‌ربارى تێكراى ته‌مه‌ن و هۆكاره‌كانى مردن بۆ زۆربه‌ى وڵاتان  تا ساڵى 2040 ئه‌نجامدراوه‌، بۆچونى نوێى و پێشبینى تازه‌ى تێدایه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: عێراق تا ساڵى 2016 له‌ ناو 195 وڵات له‌ ریزبه‌ندى 141 بووه‌و تێكڕاى ته‌مه‌نى مرۆڤ 67.6 ساڵ بووه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ پێشبینى ئه‌وه‌ى كردوه‌، كه‌ تا ساڵى 2040 تێكڕاى ته‌مه‌نى دانیشتوانى عێراق بگاته‌ 73.9 ساڵ و ته‌مه‌نیان شەش ساڵ زیاد بكات.

لە تۆژینه‌وه‌كه‌دا رونیكردووه‌ته‌وه‌: سه‌ره‌ڕاى  باشبونى ژیانى عێراقییه‌كان، به‌ڵام هێشتا له‌ دواى زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه‌یه‌، بۆ نمونه‌ له‌ ئوردن پێشبینى ده‌كرێت تێكڕاى ته‌مه‌ن 79.4 ساڵ و ئێرانییه‌كان 78.7 ساڵ و سورییه‌كانیش ته‌مه‌نیان 78.96 ساڵ بێت.

ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى مردن، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ "ساڵى 2016 زۆربه‌ى هۆكاره‌كان، سنگه‌ كوژى (ژبحه‌ الصدیه‌)، تیرۆر، زیانه‌ لاوه‌كییه‌كانى له‌دایكبوونى پێشوه‌خته‌، شه‌كره‌، له‌ دیاترین هۆكاره‌كانى مردن بوون، به‌ڵام تا ساڵى 2040 هۆكاره‌كانى مردن ده‌گۆڕێت، نه‌خۆشى (Ischemia) كه‌كه‌مى چوونى خوێنه‌ بۆ شانه‌كانى له‌ش، له‌ پله‌ى یه‌ك و  شه‌كره‌ پله‌ دوو، سه‌كته‌ى مێشك پله‌ سێ، نه‌خۆشى گورچیله‌ له‌ پله‌ى چوار و روداوه‌كانى هاتووچۆ له‌ پله‌ى پێنجه‌م بێت.  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure