چه‌ندین ملیار دۆلاری پاره‌ بلۆككراوه‌كانى قه‌زافى له‌م وڵاته‌ دیارنامێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 31/10/2018‌ :: 241‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌لجیكا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ده‌رباره‌ى نهێنى و نادیارى چۆنیه‌تى ناردنى زیاتر له‌ 5 ملیار دۆلار له‌ پاره‌ بلۆكراوه‌كانى معه‌مه‌ر قه‌زافى له‌ بانكه‌كانى به‌لجیكاوه‌ بۆ كه‌سانى نه‌ناسراو له‌ لیبیا.


جۆرج گلكینیت، داواكارى گشتى به‌لجیكا له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى "ئاڕ،تى،بى،ئێف"ى به‌لجیكى راگه‌یاندوه‌: 5 ملیار یۆرۆ كه‌ ده‌كاته‌ 5.6 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى له‌ بانكه‌كانى به‌لجیكا دیار نه‌ماوه‌".

ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى زانراوه‌ سه‌دان ملیۆن یۆرۆى معه‌مه‌ر قه‌زافى نێردراوه‌ بۆ كه‌سانى نه‌ناسراو له‌ ناو لیبیا".

داواكارى گشتى لیبیا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌: دیارنه‌مانى ئه‌و پاره‌یه‌ نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ به‌لجیكا پابه‌ندى بڕیارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانى تایبه‌ت به‌ بلۆكردنى سه‌رمایه‌ى عه‌قید معه‌مه‌ر قه‌زافى نه‌بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و بابه‌ته‌ رونبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته‌ ئابڕوچونێكى گه‌وره‌.

ساڵى 2011 دواى كوشتنى موعه‌مه‌ر قه‌زافى، حكومه‌تى به‌لجیكا سه‌رجه‌م پاره‌ سه‌رمایه‌كانى بلۆك كرد، كه‌ بڕه‌كه‌ى 11.1 ملیار دۆلاره‌و زۆربه‌ى لاى كۆمپانیاى یۆرۆكلیر بووه‌ و پاشان ئاشكرا بووه‌ كه‌ قازانج و سوده‌كانى بلۆك نه‌كراوه‌و دیارنه‌ماوه‌ و نێردراوه‌ بۆ كه‌سانى نه‌ناسراو بۆ لیبیا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە