كه‌شتییه‌كى جه‌نگى روسیا به‌هۆى رووداوێكه‌وه‌ زیانى پێده‌گات

هەواڵ / جیهان :: 30/10/2018‌ :: 118‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئامێرێكى به‌رزكه‌ره‌وه‌ به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى جه‌نگى روسیا زیانى پێده‌گه‌یه‌نێت.


شه‌وى رابردوو ئامێرێكى به‌رزكه‌ره‌وه‌ كه‌ كێشى 70 تۆن بووه‌ كه‌وتووه‌ به‌سه‌ر كه‌شتى جه‌نگى (ئه‌دمیرال كوزنێتسۆڤ)ى روسى و به‌پێى هه‌ندێك له‌ میدیاكان به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ چه‌ند كرێكارێكى سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ناو ئاوه‌وه‌ كه‌ به‌هۆى سه‌رماوه‌ پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى پزیشكییه‌وه‌ و هێشتا هه‌ندێك كرێكارى تریش چاره‌نووسیان نادیاره‌ و له‌لایه‌ن تیمه‌كانى فریاگوزارییه‌وه‌ نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانى روسیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زیانێكى ئه‌وتۆ به‌ كه‌شتییه‌كه‌ نه‌گه‌یشتووه‌، به‌ڵام سایتى ئێكسپرێسى بریتانى رایگه‌یاندووه‌ كه‌ زیانێكى زۆر به‌ كه‌شتییه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ و به‌شێكى نوقم بووه‌.

كه‌شتی ئه‌دمیرال كوزنێتسۆڤ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كه‌شتییه‌كانى جیهان و تاكه‌ كه‌شتى روسیایه‌ كه‌ تواناى گواستنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى هه‌یه‌ و ساڵى رابردوو نێردرا بۆ پشتگیریكردنى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سوریا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure