چین ده‌یه‌وێت ببێته‌ زلهێزی جه‌مسه‌ر

هەواڵ / جیهان :: 30/10/2018‌ :: 150‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی 2ی تشرینی دووەمی 2018  لێكۆڵه‌ره‌ چینییه‌كان به‌ره‌و جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وی گه‌شت بكه‌ن كه‌ به‌نیازن له‌وێ یه‌كه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی چین دابمه‌زرێنن. 

ئه‌م بنكه‌ ئاسمانییه‌ 28 كیلۆمه‌تر له‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژۆنگشانی چینییه‌وه‌ دوور ده‌بێت و به‌گوێره‌ی میدیای رەسمیی چین، رێڕه‌وی فڕگەکەی به‌درێژایی 1.4 كیلۆمه‌تر و پانتایی 80 مه‌تر دروستده‌كرێت، ئه‌م بنكه‌یه‌ بۆ فڕۆكه‌ی Snow Eagle 601 دروستده‌كرێت.

دروستكردنی ئه‌م بنكه‌ ئاسمانییه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وڵاتی چین ده‌یه‌وێت ببێت به‌ "زلهێزی جه‌مسه‌ر" و پێشبینیده‌كرێت له‌گه‌ڵیدا بتوانێت ناوچه‌ی ئاسمانیی بۆ خۆی دروستبكات. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایە ئێستا زیاتر له‌ 20 بنكه‌ی ئاسمانی له‌ جه‌مسه‌ری باشوری گۆی زه‌وی هه‌ن و له‌لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه‌ وه‌ك روسیا، ئه‌مریكا، بریتانیا و ئوسترالیاوه‌ خاوه‌نداری ده‌كرێن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure