بریتانیا به‌مشێوه‌یە یه‌كێتى ئه‌وروپا جێده‌هێڵێت

هەواڵ / ئابوری :: 30/10/2018‌ :: 344‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى دارایی بریتانیا ئاشكراى كرد: بریتانیا  دراوێكى كانزایی له‌ جۆرى 50 پێنس (0.6 دۆلار) وه‌ك یاده‌وه‌رى كشانه‌وه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ به‌هارى 2019 چاپ ده‌كات.


رونیكردوه‌ته‌وه‌: كشانه‌وه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا، وه‌ك رووداوى ئۆڵۆمپیاتى 2012، بوونه‌ ئه‌ندام له‌ كۆمه‌ڵه‌ى ئابوورى ئه‌وروپا و یادى سه‌د ساڵه‌ى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م، یه‌كێكه‌ له‌ چركه‌ساته‌ مێژووییه‌ گرنگه‌كان.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت: "هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌، خانه‌ى چاپكردنى دراو، دراوێكى  كانزایی بۆ یادى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا چاپ ده‌كات.

وه‌زاره‌تى دارایی بریتانیا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: دراوه‌ كانزاییه‌كه‌ حه‌وت گۆشه‌ ده‌بێت و له‌ جۆرى 50 پێنس و له‌سه‌رى ده‌نوسرێت "ئاشتى و ئاوەدانى و برایه‌تى بۆ هه‌موو گه‌لان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure