سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ لەهەڵەبجە ده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 30/10/2018‌ :: 260‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات و بەڕێوەبەرایەتییەکانی لاوان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کتێبخانە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری دەکاتەوه‌ و بەڵێنی هاوکاریکردنیشیان دەدات.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خالید دۆسکی، وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مەبەستی سەردانمان بۆ پارێزگای هەڵەبجە هەوڵدانە بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت کە لەم شارەدان، لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕوشنبیری و بەڕێوەبەرایەتی لاوان و بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانمان کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: وەکو پارێزگاکانی دیکەی هەرێم  درێژەپێدەر دەبین، چونکە هەڵەبجە پێویستی بە خزمەتی زیاترە لەلایەن حکومەتی هەرێم و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەڵەتییەوە.

لای خۆیەوە پەروێز نیازی، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: حکومەتی هەرێم بە تایبەت وەزارەتی ڕۆشنبیری گرنگییەکی زۆریان بە کەرتی ڕۆشنبیری و هونەر داوە، لەو چوارچێوەیەشدا وەک یەکەم وەزارەتی حکومەتی هەرێم بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر درا بۆ هەڵەبجە.

ئەوەشی وت: "کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی لاوان، کتێبخانە گشتییەکان هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بە ئاراستەی خزمەتکردنی گەنجان و ڕۆشنبیرانی شارەکەدا و هیوادارین لە کابینەی نوێدا زیاتر گرنگی بە بواری ڕۆشنبیری و هونەر بدرێت لە سنورەکەدا".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure