چلەی ئیمام حسێن کاریگەری لەسەر نرخی تمەن ھەیە

هەواڵ / ئابوری :: 30/10/2018‌ :: 399‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ساڵانە لە عێراقدا یادی شەھیدبوونی ئیمام حسێن دەکرێتەوە بە تایبەت لە کەربەلا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیارانی ئێران روودەکەنە ئەو شارە و شارەزایەکی دراویش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ئەو یادە کاریگەری لەسەر نرخی تمەن هەیە.


حەمید عەبدوڵا، شارەزای دراو ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە دواڕۆژی وت: "نرخی تمەن دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ سێشەممە 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ملیۆنێک و 480 تمەن مامەڵەی پێوە کراوە کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بە ملیۆنێک و 470 تمەن بووە".

ڕاشیگەیاند: چلەی ئیمام حسێن کاریگەری زۆری ھەبووە لەسەر شکانی تمەنی ئێرانی لەم چەند ڕۆژەدا بەھۆی ھاتنی گەشتیارێکی زۆری ئێرانی بۆ بەشداریکردن لەو پرسە ئاینییەی شیعەکان لە عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا: لەئێستادا بازرگانانی تمەن خۆیان دەپارێزن لە مامەڵەکردن بە تمەنی ئێرانی تا ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2018 کە سزای نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە