گۆڕان بۆ چوونە ناو حکومەت راپرسی دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 30/10/2018‌ :: 1026‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی ئۆرگانەكان بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم یان ئۆپۆزسیۆنبوون، دەستی بە راپرسی كردووە.

 

عەبدولڕەحمان عەلی، بڕیاردەری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: بزووتنەوەكەیان لە هەفتەی رابردووەوە دەستی بەوەرگرتنی بۆچوونی ئۆرگانەكانی كردووە بۆ ئەوەی بزانن پێیان باشە بەشداری لە حكومەتی نوێی هەرێم بكەن یان ببنە ئۆپۆزسیۆن، پاشان هەموو رایەكان دەبرێنەوە بۆ جڤاتی نیشتمانی كە باڵاترین ناوەندی بڕیاری گۆڕانە و تێیدا بڕیاری كۆتایی دەدرێت.

لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان گۆڕان 12 كورسی هێناوە كە پێشتر 24 كورسی هەبوو، بەڵام تائێستا خۆی یەكلایی نەكردۆتەوە بەشداری حكومەتی نوێی هەرێم بكات یان ببێتە ئۆپۆزسیۆن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure