نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 30/10/2018‌ :: 957‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشەممە 30ى تشرینی یه‌كه‌می 2018 له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و  600دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوەوە و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 600دینار فرۆشرا، له‌كاتێكدا دوێنێ بە 120 هەزار 550دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 600دینارە. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار و 250دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 8 هەزار و 100دینارە. 
100 لیرە بە 21 هەزار و 500 دینارە.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 550 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار و 500 دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 8 هەزار و 700 دینارە. 
100 لیرە بە 21 هەزار و 500 دینارە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure