خاتەمی: ئەگەر چاكسازییەكان شكست بێنن بەرەو گۆڕینی حكوومەت دەڕۆین

هەواڵ / جیهان :: 30/10/2018‌ :: 224‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
محەمەد خاتەمی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران دەربارەی ئەگەری گۆڕینی حكومەت هۆشداری دەدات و دەڵێت: "ئەگەر كۆمەڵگە ببینە چاكسازییەكان هیچ ئەنجامێكی نییە ئەوە بەرەو لای ئەو كەسانەوە دەڕۆن كە بە نیازی گۆڕینی حكومەتن".

لە بەشێك لە وتەكانی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2017 و لە  كەناڵی تێلیگرامی "خاتەمی میدیا" بڵاوكراوەتەوە، دەڵێت: "ئێمە جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە، چاكسازی خوازەكان كۆماری ئیسلامییان قبوڵە و ئەوەیان دەوێت چاكسازییەكان لە ناو حكوومەتدا ئەنجام بدرێت".

سەرۆكی حكومەتی حەوتەم و هەشتەمی كۆماری ئیسلامی وتیشی: "ئەگەر حكومەت درێژە بە هەڵەكانی بدات، رەخنەكان دەبن بە دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئەو كات دیار نییە چارەنوسی وڵات بۆ كام لا دەڕوات؟



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure