چیرۆكی رزگاربوویەكی ئەو فڕۆكەیەی تا ئێستا چارەنووسی سەرجەم سەرنشینەكانی نادیارن

هەواڵ / جیهان :: 30/10/2018‌ :: 214‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئاژاانسی هەواڵی فرانس پرێس چیرۆكی یەكێك لە رزگاربووەكانی ئەو فڕۆكە ئیندۆنوسییە بڵاوكردووەتەوە كە دوێنێ دووشەممە بە 189 سەرنشینەوە كەوتە خوارەوە.

سونی ستیوان كەسە رزگاربووەكەیە، بەهۆی قەرەباڵغی رێگاوبانی پایتەختی جاكارتاوە، نەیتوانی فریای ئەو فڕۆكەیە بكەوێت كە دوای 13 خولەك لە فڕینی كەوتە دەریاوە.

گەشتیارەكە بە ئاژانسەكەی وتووە نەیتوانیوە فریای ئەو فڕۆكەیە بكەوێت كە كەوتووتە خوارەوە و لەبەر ئەوە بە فڕۆكەیەكی دیكە گەشتەكەی كردووە.

  بەپێی میدیاكانی ئیندۆنوسیا، فڕۆكەكە دوای 13 خولەك لە فڕینی كەوتووەتە ناو دەریای جاوەوە، دوای دوو خولەك لە فڕینی فڕۆكەكەش فڕۆكەوانەكە داوای گەڕانەوەی كردبوو، ئەو شوێنەی لێوەی گەشتەكەی دەستپێكردووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure