"500 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر فه‌سڵكراون"

هەواڵ / کوردستان :: 30/10/2018‌ :: 2111‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرایده‌كات: لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا نزیكه‌ى 500 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ریان به‌هۆى رۆشتنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ و وه‌رنه‌گرتنى مۆڵه‌تى بێ مووچه‌ فه‌سڵکردووە، ده‌شڵێت: "ساڵى رابردوو 425 مامۆستا مۆڵه‌تى بێ مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌
".

دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى، به‌ دواڕۆژى وت: "ساڵى (2016- 2017) زۆرترین مۆڵه‌تى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده‌كانمانى تێداكراوه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپى ئیقامه‌یان ده‌دا بە هاووڵاتیان به‌هۆی شه‌ڕى داعشەوە".

وتیشى: "له‌ماوه‌ى ئه‌م چوار ساڵه‌دا نزیكه‌ى 500 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر فه‌سڵكراون، چونكه‌ مامه‌ڵه‌یان نه‌كردووه‌ و مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و په‌له‌یان كردووه‌ و چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، هه‌ندێكیشیان هه‌یه‌ نیوه‌ناچڵ مامه‌ڵه‌یان كردووه‌ و فه‌سڵكراون و چانسى گه‌ڕانه‌وه‌یان نیه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى 15 ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه‌ مافى خانه‌نشینیان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش رێژه‌ییه‌كى كه‌مى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات".

دڵشاد عومه‌ر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: ئه‌و كه‌سانه‌ى مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن هه‌یانه‌ ده‌خوێنن و لاى ئێمه‌ش باوه‌ڕپێكراو نیه‌ و به‌خۆشیانمان وتووه‌، به‌شێكیشیان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ كه‌مبكه‌ینه‌وه‌ هه‌تا 31ى کانونی یەکەم مامۆستایه‌ك ئه‌گه‌ر بۆ دوو رۆژیش مۆڵه‌تى وه‌رگرتبێت بۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چووه‌ 1/1/2019 هه‌ر مامۆستایه‌ك مۆڵه‌تى بێ مووچه‌ بوو ده‌بێت ساڵه‌كه‌ى خۆى ته‌واو بكات".

باسى له‌وه‌شكرد: ساڵى رابردوو 425 مامۆستا مۆڵه‌تى بێ مووچه‌یان كردووه‌، ئه‌وه‌ى به‌ مه‌به‌ست له‌ راگه‌یاندنه‌كان ده‌ڵێن سێ هه‌زار مامۆستا مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه‌ وانیه‌، چونكه‌ مۆڵه‌تى دایكایه‌تى و مۆڵه‌تى به‌خێوكردنى منداڵى نه‌خۆش یان كه‌سانى به‌ساڵاچوو و مۆڵه‌ت بۆ خوێندن رێژه‌یه‌كى زۆرى مۆڵه‌ته‌كان ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت بۆ شكاندنى په‌روه‌رده‌ كاربكات هه‌موو مۆڵه‌ته‌كان كۆده‌كاته‌وه‌ و راگه‌یاندنه‌كانیش مۆڵه‌ته‌كان وردناكه‌نه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure