نرخی تمەن بەرەو دابەزینی زیاتر دەڕوات

هەواڵ / ئابوری :: 29/10/2018‌ :: 3866‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی بەشی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران نرخی تمەن به‌رامبه‌ر دۆلار بەرە و دابه‌زینى زیاتر دەڕوات.


محەمەد ئیبراھیم، لە بازاڕی دراوى شاری سلێمانی بەدواڕۆژی وت: "نرخی تمەن لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە  تا داخستنى بازاڕ  روو له‌ دابەزین بوو، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت زیاتر بێته‌ خواره‌وه‌".

وتیشی" ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ملێۆنێک و 470 هه‌زار تمەن بوو، بەبەراورد بە ڕۆژی یەکشەممە ٥٠٠ تمەن نرخی دابەزیوە، ھاوڵاتیان و بازرگانان پێشبینی دەکەن دابەزینەکە زیاتر بێت لەڕۆژانی ئایندە".

لەئێستادا بۆ یەکەمجار لە بازاڕەكانی كوردستاندا تمەنی وشکە (كاش) لەگەڵ تمەنی حەواڵە پێچەوانە بۆتەوه‌ نرخی ھەرزانتر بووە.

حەمید عەبدووڵا، بازرگانى دراو لە بازاڕی شەوكەتی مەلاى ئاڵوگۆڕى دراو بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: تمەن بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا لە بازاڕدا نرخی وشکە (كاش) کە ھاووڵاتیان دەیکڕن ھەرزانتربێت، لە حەواڵە ئەمەش ھۆکارەکەی ئەوەیە کە ھاووڵاتیان ئەو تمەنەی پێشتر کڕیویانە ئێستا لەبازاڕدا دەیفرۆشنەوە، لەترسی ئەوەی کە ھەرزانتر دەبێت لەکاتی دەستپێکردنی قۆناغى دووه‌مى گەمارۆکانی ئەمریکا له‌سه‌ر ئێران لە 4ى مانگی داھاتودا.

وتیشی: "تمەنى كاش  پێشتر بەردەوام نرخی زیاتر بووە، بەڵام ئێستا شکاوە، حەواڵە بەرزترە ئەمڕۆ حەواڵە بە ملیۆنێک و 460 ھەزار  بوو، بەڵام وشکە بە ملیۆنێک و 490 ھەزار تمەن بوو، کە ئەمە یەکەمجارە شتی وا ڕوبدات".

ئاماژەی بەوەشدا: ھۆکاری بەردەوامی دابەزینی تمەن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەڵک چاوەڕێی بڕیاری 4 ى تشرینى دووه‌م دەکات، کە ئەمریکا گەمارۆکانی بەسەر ئێراندا زیاتر بکات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure