ڤیدیۆ: بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیرێكى ئیسرائیلى گه‌شتێك به‌ ناو مزگەوتى شێخ زاید ده‌كات له‌ئیمارات

هەواڵ / جیهان :: 29/10/2018‌ :: 518‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى وه‌رزش و رۆشنبیریى ئیسرائیل، له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئیمارات، جلوبه‌رگى ئیماراتى و له‌چكه‌وه‌ گه‌شتێكى به‌ ناو مزگه‌وتى شێخ زاید كرد، كه‌ دواى هه‌ردوو مزگه‌وتى مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌، سێیه‌م گه‌وره‌ مزگه‌وته‌ له‌ جیهاندا.


رۆژنامه‌ى "ئۆرشه‌لیم پۆست" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29 ى تشرینى یه‌كه‌م بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، میرى ریگیف، وه‌زیرى وه‌رزش و رۆشنبیریى ئیسرائیل، كه‌ بۆ هاندانى ئیمى وه‌رزشى وڵاته‌كه‌ى بۆ پاڵه‌وانێتى "گراند سلام"ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌كى كردووه‌".

رۆژنامه‌ى چه‌ند و وێنه‌و گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی ئه‌و وه‌زیره‌ ئیسرائیلیه‌ى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌یاوه‌رى چه‌ند به‌رپرسێكى ئیماراتى و به‌جلوبه‌رگى ئیماراتى و له‌چكه‌وه‌ گه‌شتێكى به‌ ناو مزگه‌وتى شێخ زاید له‌ ئه‌بو زه‌بى كردوه‌.

ئۆرشه‌لیم پۆست نوسیویه‌تى: "بۆ یه‌كه‌مجاره‌ وه‌زیرێكى ئیسرائیلى گه‌شتێكى فه‌رمى بۆ ئیمارات  ئه‌نجام بدات و گه‌شته‌كه‌شتى به‌ ناو ئه‌و مزگه‌وته‌كه‌دا نیشانه‌ى ئاشتیه‌".
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure