گۆڕان وه‌زیره‌كانى بۆ حكومه‌تى داهاتوو ئاماده‌كردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/10/2018‌ :: 323‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- سه‌رۆك كۆمار: پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ببێته‌ هێماى ئاوه‌دانى و بوژانه‌وه‌
- (وه‌زیران) پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى (نوێنه‌ران) كرد
- ئه‌مریكا .. په‌لامارى كنێستێكى جووله‌كه‌ ده‌درێت.. 11 كه‌س كوژران و 6 كه‌سیش بریندار بوون
- ئه‌ڵمانیا هۆشدارى ده‌داته‌ گه‌شتیارانى بۆ توركیا
- كه‌یسى خاشقچى له‌نێوان توركیا و سعودیه‌دا
- حكومه‌تى سوریا و داعش دیل به‌دیل ده‌كه‌ن .. باس له‌ ملیۆنێك دۆلار ده‌كرێت
- "خووده‌ سپییه‌كان" له‌ كه‌نه‌دا نیشته‌جێ ده‌كرێن
- حكومه‌تى عیراق بودجه‌ى ساڵى 2019ى په‌سه‌ندكرد
  * ده‌ستكارى پشكى هه‌رێم نه‌كرا
- ئێران چاوه‌ڕێى قۆناغى دووه‌مى گه‌مارۆكانى ئه‌مریكایه‌
- ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێك به‌ هه‌ورامى بڵاوده‌كاته‌وه‌
- هه‌ڵه‌بجه‌، پێشانگه‌یه‌كى فۆتۆگرافى كرایه‌وه‌

خه‌بات:
- په‌رله‌مانى عێراق هاوكاریى زیانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه‌ى وه‌رتێ و چۆمان ده‌كات
- چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا دادگا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندبكات
- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2019ى ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد
- له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا بازاڕى له‌نگه‌ له‌سه‌ر شێوازى پێشووى نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌
- هه‌ولێر .. ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ئاوى ئیفراز ده‌كرێته‌وه‌
- شاندێكى په‌رله‌مانتارانى به‌غدا سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى سۆران ده‌كه‌ن
- كۆڵبه‌رێكى دیكه‌ى كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كوژرا
- له‌ هه‌ولێر 20 پڕۆژه‌ى نوێ له‌ كه‌رتى رێگاوبان جێبه‌جێ ده‌كرێن
- سه‌ندیكاى چاودێرانى دارایى باره‌گاى خۆى كرده‌وه‌
- سلێمانى .. هه‌فته‌ى رابردوو 29 رووداوى هاتوچۆ روویداوه‌
- به‌هۆى گڕگرتنى بازاڕى له‌نگه‌ له‌ شارى هه‌ولێر چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌لوپه‌لى كۆنه‌ نرخى به‌رزبێته‌وه‌

رووداو:
- یه‌كێتى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى ده‌وێته‌وه‌
- كه‌یسى 5 رێكخراوى ناحكومى له‌ دادگایه‌
- له‌ كه‌ركوك زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ جووتیارانى كورد قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن
- 3 قومارچیى ژن له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌كرێن
- گۆڕان وه‌زیره‌كانى بۆ حكومه‌تى داهاتوو ئاماده‌كردووه‌
- ئه‌مریكییه‌كان له‌باره‌ى گه‌مارۆكانى ئێران دڵنیایى ده‌ده‌نه‌ هه‌رێمى كوردستان
  * شاندێكى گه‌وره‌ترى بازرگانانى ئه‌مریكا دێنه‌وه‌ كوردستان
- دوكانداران زیانى ئاگره‌كه‌ى له‌نگه‌ به‌ نیو ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنن
- ئاسایش برایه‌كى خه‌سرۆ گۆران ده‌ستگیرده‌كات، ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ندى موسڵى یه‌كێتییه‌
- به‌هۆى كێشه‌ى كه‌مئاوییه‌وه‌ له‌ 8 ساڵى داهاتوودا 4 ملیۆن كه‌س له‌ عێراق ئاواره‌ ده‌بن
- دواى راگرتنى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ ئێران .. كه‌ركوك چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌ى پترۆدۆلاره‌
- هه‌نارده‌ى كاڵا له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ عێراق 50% كه‌مى كردووه‌
- چاره‌نووسى 31 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست نادیاره‌ 
- سێ ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانى مێردینیان كردووه‌
- مه‌جید مه‌جیدى، ده‌رهێنه‌رى فیلمى پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د بۆ (رووداو): كورد پێویستى به‌ فیلمه‌ نه‌ك فێستیڤاڵى فیلم
- له‌ دوو ساڵى رابردوودا 13 گه‌نجى كورد له‌ سوێد كوژراون

هه‌ولێر:
- نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا كۆبوونه‌وه‌ 
- له‌ دوو دیدارى جیادا سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى رووسیا له‌ عێراق و كونسوڵى گشتى ئیمارات كرد
- پارتى شاندێك بۆ سه‌ردانى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێكدێنێت
  * هیچ پۆستێك له‌ پشكى پارتى به‌ هیچ لایه‌نێك ناردێ
- رێژه‌ى گه‌شتیار بۆ ئامه‌د 40% زیادى كردوه‌
- سه‌ڵته‌نه‌تى عومان ده‌ستپێشخه‌رى ئاشتى نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌كات



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure