ڤیدیۆ: ساتى دۆزینه‌وه‌ى پارچه‌ى فڕۆكه ئیندۆنیزییهكه
هەواڵ / جیهان :: 29/10/2018 :: 242 جار بینراوە
دواڕۆژ
ساتى دۆزینه‌وه‌ى پارچه‌ى فڕۆكه ئیندۆنیزییهكه له‌ناو ده‌ریادا بڵاوكرایه‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى تشرینى یه‌كه‌م فڕۆكه‌یه‌كى سه‌ر به كۆمپانیاى (لیو ئێر)ى ئێندۆنیزی به 188 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته خواره‌وه.
فڕۆكه‌كه له گه‌شتێكدا بووه له نێوان شارى جاكارتاى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته و شارێكى دوورگه‌ى سۆمه‌تره.
به‌پێى وته‌ى میدیاكان ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌پاش 13 خولهك له فڕینى كه‌وتووه‌ته خواره‌وه‌و تائێستاش هۆكارى رووداوه‌كه نه‌زانراوه.
كه‌ناڵى (روسیالیه‌وم) ساتى دۆزینه‌وه‌ى پارچه‌ى فڕۆكه ئیندۆنیزییهكهى له‌ناو ده‌ریا بڵاوكرده‌وه.