مێركڵ وازهێنانی خۆی راگەیاند

هەواڵ / جیهان :: 29/10/2018‌ :: 213‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانیا لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاند: لەكۆبوونەوەیەكی سەرۆكایەتی حزبی یەكێتی دیموكرات مەسیحی ئەڵمانیادا ئەمڕۆ ئەنگێلا مێركڵ بڕیاریدا واز لەسەرۆكایەتی حزبەكەی بهێنێت، بەڵام بەردەوامدەبێت لەكارەكەیدا وەك راوێژكاری ئەڵمانیا.

ئەو بڕیارەی مێركڵ لەئەنجامی ئەوە بووە كە حزبەكەی لەهەڵبژاردنەكانی ئەمدواییەدا دەنگی كەمی بەدەستهێنا.

هاوكات بەرپرسێكی حزبەكەی مێركڵ كە نەویویستووە ناوی ئاشكرا بێت، بەئاژانسی فڕانس پرێسی وتووە: "مێركَل بۆ ویلایەتێكی دیكەی راوێژكاری ئەڵمانیاش خۆی ناپاڵێوێتەوە، كە ساڵی 2021 ئەوەی ئێستای دەبێت.

سایتی بی بی سی بڵاویكردۆتەوە، مێرکڵ دووچاری شکستێکی گەورە بووە لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، بەجۆرێک حکومەتی هاوپەیمانی زۆرینەی ئێستای ئەڵمانیا کەوتۆتە مەترسییەوە.

ئەنگێلا مێركل ساڵی 2000 وەك سەرۆكی حزبەكەی هەڵبژێردرا، كە لەكۆنگرەیەكدا لەشاری ئیسن 897 دەنگی لەكۆی 935 دەنگ بۆ خۆی كۆكردەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure